سعوودیا :ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران یەک لە بژاردەکانمان دەبێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-149.jpg)
عادل جوبێر : لە دووای تەوابوونی لێکۆڵینەوەکانی چۆنیەتی هێرش بۆ سەرپاڵاوگەی نەوتی ئارامکۆ هەموو ڕێکارێک لە دژی ئێران دەگرینە بەر .
وەزیری ڕاوێژکار لە بەشی دەرەوەیی سعوودیا رۆژی سێشەممە گووتی : لەدووای تەواو بوونی لیکۆڵینەوەکان بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران یەک لە ئەگەرەکانە ، لێکۆڵینەوەکانیش تا ئێستا دەریان خستووە سەرچاوی ئاراستەکردنی مووشەکەکان بۆ پاڵاوگەکانی ئارامکۆ ئێران بووە .
جوبێر هەروەها دەڵێت بۆ کۆتایی هاتن بە ئاژاوەنانەوەی ئێران لە ناوچەدا لە ئیستادا سەرقاڵی ڕێکارە دیپلۆماسیەکانین وەک وڵامێک بۆ ئێران .