ئەو خۆراکانەی یارمەتیدەرن بۆ ڕاگرتنی قژ هەڵوەرین

لەوانەیە زۆر کەس نەزانیت شێوازی خواردنی نا تەندروست و خۆراکی نا تەندروست دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و زیبکەی گەنجێتی و تەنانەت قژهەڵوەرینیش و لەم بارەیەوە کریس فارۆنا شارەزا لە خۆراك گوتی چەندین فاکتەر هەن دەبنە هۆی قژ هەڵوەرین هەندێکیان بۆماوەیین و هەندێکیان کەمی فیتامین و کەمی خوێن لە خۆدەگریت کە وا دەکات مادەی ئاسن کەم بێت.

لە زۆر بارودۆخ دا گەر بێتوو چارەسەری سیستەمی خۆراك بکەیت ئەوە قژ هەڵناوەرێت بۆیە پێویستە ڕچاوی پێکهاتەی خۆراك بکرێت و دڵنیابین لە بوونی مادەی مەگنیسیۆم و بیۆتین و زنگ و ئاسن و فیتامینی 6 و فیتامین 12 و فیامین D لە نێو خۆراکەکان و جگە لـە ترشەلۆکە چەوریە سەرەکیەکان وەك ئۆمیگا 3 هەروەها بادەم و تۆی کتان و فولی سویا سەرچاوەی زۆر باشن بۆ قژ.

سەرچاوە : البیان الالکترونی

Back to top button