شێرپەنجە پارێزگایەکی عێراقی لەناو دەبات .. و زیاتر لە 7 هەزار تووش بوو

 

فەرمانگەی تەندروستی زی قار زانیاری نوێ ئاشکرا کرد پەیوست بە نەخۆشی شێرپەنجە لەم پارێزگایە و دووپاتی کردەوە ژمارەی تووش بووان سەروی 7500 کەسە و دەرمان و چارەسەرە پێویستیەکانی بن دەست تەنها 25 % داواکاریە گشتیەکان پڕدەکاتەوە جگە لە خراپی بارودۆخی ژیانی تووشبـوان کە ناتوانن لە دەرمانخانە بازرگانیەکانی دەرەوە دەرمان بۆ خۆیان بکڕن بۆیە کەمپینێك لە نێو چالاكوانان و ڕاگەیاندنکاران لە سایتە کۆمەڵایەتیەکان ئەنجام درا و ناویان لێ ناوە ” شێرپەنجەی ناسریە “.

عبد الحسێن جابری بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای زی قار گوتی پیسبوونی ژینگە و پاشماوەی جەنگەکان ڕێژەی 35 % هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەیە ئەوەی ماوە کە 65 % هۆیەکانی تا ئێستا نەزانراوە و لە ساڵی 2012 ژمارەی تووشبوان 4300 کەس بووە کە ناویان تۆمارکراوە لە سەنتەری گرێیەکانی شێرپەنجە بەڵام ئەم ساڵ ڕێژەکە گەیشتووتە 7587 کەس.

سەرچاوە : العربیە نێت

Back to top button