ئیسماعیل بیشکچی:هیچ جارێك گرنگیی ئەنجامی ڕیفراندۆم ون نابێت

لە ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧دا گەلی کورد بە ڕێژەی ٩٢.٧% دەنگی بەڵێی بۆ سەربەخۆییی کوردستان دا و شارەزایەکی سیاسەتی نێودەوڵەتیش دەڵێت، هیچ جارێک گرنگیی ئەنجامی ڕیفراندۆم ون نابێت.

ئیسماعیل بیشکچی، بیرمەند و کۆمەڵناس و دۆستی دیڕینی گەلی کورد دەڵێت: پشکداریی ٧٢%ی خەڵک و گرنگیی ئەنجامی نزیکەی ٩٣% دەنگی بەڵێی خەڵکی کوردستان هیچ جارێک ون نابێت.

ئیسماعیل بیشکچی، لە لێدوانێکیدا به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستاندی راگه‌یاندووه‌، کوردان لە ٢٥ی ئەیلوولدا بۆ گەلانی جیهانیان دیار کرد کە چییان دەوێت و دەتوانن چی بکەن و دۆست و دوژمنیش لە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمدا زانییان.

بێشکچی دەشڵێ: ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ تەواوی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان ڕۆژێکی خۆش و بەختەوەری و مێژووییە و تاهەتایە لە بیری تاکی کورددا دەمێنێتەوە، چونکە کوردان بە خواستی خۆیان ئایندەی خۆیان نیشانی دنیا دا و خواستی خۆیان گوت.

لە ڕیفراندۆمدا بیری نەتەوایەتیی کورد پێش بیری حزبایەتی کەوت، هەرچەند بەهۆی هەندێک هەڵەوە ئەنجامەکان دوا خران، بەڵام هیچ جارێک ئەنجامی دەنگی گەلی کورد نافەوتێت، چونکە گەلی کورد داوا دەکات و خواستی گەلە و هیچ هیزێک ناتوانێت بەرانبەری بوەستێت.

دەبێ تەواوی گەلی کورد پەند و وانە لە قڕکردن و ئەنفال و هەڵەبجە وەربگرن و دەبێ بیری نەتەوەیی لە هەموو ناوچە و شارێک زاڵ بێت و دەبێ ئەم بیرە هەموو ناوچەیەک بگرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو هزرە دژەناسیۆنالیستییە ڕاماڵێت، چونکە گرنگە ئێستا کورد بیر لەوە بکاتەوە کە ئیستا پێویستە چی بکات و دەبێ چی بکات.

لە رۆژی 7ی حوزەیرانی 2017 لە كۆبوونەوەیەکدا کە زۆربەی لایەنە سیاسییەكان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستاندا بڕیاری سازكردنی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ئەو ساڵەدا درا و سەرەنجام ڕێکەوتی ٢٥ی٩ی٢٠١٧ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕیفراندۆمی سەربەبەخۆیی کوردستان بە ئامادەبوونی چاودێرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە چوو و تێیدا 92.73٪ی خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.

 

 

Back to top button