كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای دوو رۆژ رادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 سلێمانی 32 و دھۆك 33 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 37 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.