نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یاریدهدهری وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکى کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مارشال بیلینگسلى، یاریدهدهری وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکى بۆ کاروبارى نەهێشتنى پارەدارکردنى تیرۆر، بۆ لەناوبردن و نەهێشتنى یەکجاریى داعش و بیرى تیرۆرستى و توندڕەوانە، جەختیان لە پێویستیى وشککردنى سەرچاوەى داراییى داعش و رێگریکردنى تەواو لە بزاوت و چالاکییە داراییەکانى و مەترسیى سەرهەڵدانەوەیان کردەوە و بۆ ئەم مەبەستە هاوکارى و هەماهەنگیى زیاترى نێودەوڵەتییان بە پێویست زانى.
به گوێرهی وێبسایتی فهرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 25/9/2019 لە هەولێر، ههردوولا پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و دەرفەتى کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ وەبەرهێنەرانى بیانى و پێشکەشکردنى ئاسانکارى تایبهت بهو پرسه تاووتوێكرد.
پێشخستنی سیستەمى بانك و بانکدارى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى و بەستنەوەیان بە جیهان گفتوگۆی له بارهوه كرا، ههروهها هاوکارى و هەماهەنگیى بانکى نێودەوڵەتى بۆ باشترکردنى کەرتى ئابوورى و بانک لە هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ئابووریى عێراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى و کەرتى وزەیان بەتایبەتى، تاووتوێ كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە کۆنسولى گشتیى ئەمەریکا و شاندێکى یاوەریشیان بەشداربوون، گفتوگۆى حکوومەتى هەرێمى کورستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بارزگانیى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆى هەردوولا بوون.