شێخ جەعفەر: حەشد لە بهر یادكردنهوهی ریفراندۆم خانەقینیان كردووەتە سەربازگە
لە ترسی ئەوەی خەڵكی خانەقین چالاكی بۆ یادی ریفراندۆم ئەنجام بدەن، حەشدی شەعبی بە هێزێكی زۆر و چەكی قورسەوە هاتووە بۆ خانەقین و كردوویانەتە سەربازگە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین رایگهیاند،: لە دوێنێوە حەشدی شەعی چەكێكی زۆر قورسی هێناوە بۆ ناوچەكە و هێزێكی زۆریشی هێناوە و هەموو رێگاكانی داگیر كردووە و خانەقین بووەتە سەربازگە و كۆمەلێك هەمەریشیان هێناوە بۆ ناوبارەگای ئێمە لە خانەقین”.
شێخ مستەفا گوتیشی، هەر ئەمشەویش هێرش كراوەتە سەر گوندی باوە مەحموود و پیاوێك بەناوی مەحموود ساڵح كوژراوە و دووی دیكەش بریندار بوونە، بۆیە دۆخی خانەقین زۆر خراپە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، حەشد دەزانن خەڵكی خانەقین نەتەوەیین، بۆیە ئەو هێزەیان هێناوە و ترسیان هەیە كە خەڵكی خانەقین لە رۆژی ریفراندۆمدا چالاكی ئەنجام بدەن، چونكە ئەوان ترسی زۆریان لە خەڵكی خانەقین هەیە.
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، دەرکەوت زیاتر لە %92ـی هاووڵاتییانی کوردستان دەیانەوێ کوردستان لە عێراق جیا بکرێتەوە و سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە سەرۆک بارزانی رێبەرایەتی و جەختی لەسەر ئەنجامدانی دەکردەوە، بە ڕای زۆرینەی سیاسەتمەدارانی کورد رووداو و شۆڕشێکی گەورەی نەتەوەیی بوو لە مێژووی گەلی کوردستان و تا هەتایە کوردستانییەتی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی، سەلماند.