مامۆستایەكی یاسایی عەرەب لە بەغدا: ریفراندۆم بۆمبێكە ئامادەی تەقینەوەی

پاش تێپەڕبوونی دوو ساڵ لەسەر گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لە 25 ی ئەیلولی ساڵی 2017 و لە دوای بڕیاری دادگای ئیتیحادی ناوەند لە بەغدا بە هەڵپەساردنی ئەنجامەکانی هێشتا گەلی کورد مکوڕن لەسەر دەرهاوێشتەکانی ڕیفڕاندۆم ، و هیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن حکومەت و پەرلمان و هەرێم دەرنەچووە بە هەڵوەشانەوە ریفراندۆم بەڵکو لەم کاتەدا تەنها سڕکراوە ،
 
سیاسیەکانی کورد دووپاتیان کردەوە کە هیچ کەس جورئەت ناکات و ناتوانێت ئەنجامەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و لە داهاتوو دا لەوانەیە داوای جێ بەجێکردنی بکرێت و لەم بارەیەوە ماجید شنگالی سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ڕیفراندۆم بە هیچ کەسێك هەڵناوەشێندرێتەوە چونکە ئەمە ئارەزوویەکە و هاوڵاتیان ڕای خۆیان دەربڕی ،
 
هەروەها گوتی پێم وانیە هیچ بەرپرسێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بتوانێت بڵێت ڕیفراندۆم هەڵوەشایەوە چونکە ئەو کات ئەو کەسە بە کەسێکی خیانەتكار دەناسرێت بۆ ئەوەی بەرگری لە 93 % دانیشتوانی هەرێم بکات بەمەش ئەوانەی دەنگیان بە بەڵێ دا تووشی نا ئومیدی دەبن ، لە بەرامبەر دا جێ بەجێکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم پەیوەستە بە بارودۆخەکە ، ڕاستە ئەنجامەکانی لەم کاتەدا سڕکراوە و ماوەیەکی درێژی پێویستە بەڵام ڕوونیشی کردەوە کە ئەم کارە لەدەست هاوڵاتیان نیە بەڵکو لەدەست سەرکردەکانە ،
 
هەروەها ئاماژەی بە گرینگی چارەسەرکردنی هەر بابەتێکی دا گەر بابەتی ڕیفراندۆم بیت یاخود شتێکی دیکە بە ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا چونکە ئەوە ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و هیچ شتێك ناکات بێ ڕێکەوتن لەگەڵ عێراق و دووپاتیش کرایەوە کە جێ بە جێکردنی ئەنجامی ریفراندۆم پەیوەستە بە هاوسەنگی ناوەخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی ،
 
هیچ بەرپرسێکی کورد گرێنتی ئەوە ناداتە حکومەتی عێراق کەوا ئەنجامەکانی ریفراندۆم لە داهاتوو دا جێ بەجێ نەکرێت و بارودۆخی ئێستا ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و تا ئەم کاتە دا هاوبەشە ،
 
لە درێژەی قسەکانی سەرکردەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی دەستوور زۆر ڕوونە و کورد چوونە نێو عێراقێکی فیدراڵی ئازاد و یەکگرتوو بە مەرجێك دەستوور جێ بەجێ بکات، بەڵام تا ئێستا دەستوور جێ بەجێ نەکراوە بەتایبەت دەربارەی فیدرالیەت و ئەگەر حکومەتی ئیتیحادی دەیەوێت کورد دەستبەرداری ئەنجامەکانی گشتپرسی بن لە داهاتوو دا ئەوە دەبێت حکومەتی ئیتیحادی هەوڵ دات بۆ فیدرالیەتێکی ڕاستەقینە ،
 
لە بەرامبەر دا حەسەن فیدعەم ئەندام پەرلەمانی عێراق لە ڕەوتی حیکمە گوتی ریفراندۆم هەڵەیەکی گەورە بوو سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دا وپێی وایە زۆرینەی لایەنە سیاسیە کوردیەکان لەگەڵ ئەم هەنگاوە دا نەبوون و نەیانتوانی بە ئاشکرا لێدوان بدەن و ئەم ریفراندۆمە ڕەت بکەنەوە لەترسی پاڵپەستۆی ناوەخۆی گەل و لەترسی جەماوەر ئەمەش دوو هۆی هەبوو ، ترس لە بەرپەچدانەوەیان لە نێو کوردستان لەلایەك و لەلایەکی دیکەوە لەسەر ئاستی فەرمی ئاماژەیەك هەبوو بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش فتوای دادگای یاسایی ئیتیحادی ،
 
لەلایەکی دیکەوە عەلی عوبێدی مامۆستای یاسای دەستووری لە زانکۆی بەغدا گوتی ئەنجامی هەر ریفراندۆمێك هەڵناوەشێتەوە بە لێدوانێك یاخود بە بەڵێنێك بەڵکو بە ریفراندۆمێكی دیکە هەڵدەوەشێتەوە و ئاماژەی دا کە بێ دەنگی لەم دۆسێیە مەترسیدارە بە واتای دواخستنی قەیرانەکەیە لە جیاتی دانانی چارەسەرێکی گونجاو ، هەروەها پێی وایە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کارتی ریفراندۆمیان پاراستووە بۆ ئەوەی هەر کاتێکی بیانەوەی وابکەن دانیشتوانی هەرێم ڕاپەڕن و تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان نەهاتووە دڵنیایی بدات کە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم هەڵوەشایەوە ،
 
جگە لەوەش پێی وایە ریفراندۆم  بۆمبێكە و ئامادەی تەقینەوەیە لەهەر ساتێك بیت بەتایبەتی کە ناوچەی کێشە لەسەرەکان نێوان هەولێر و بەغدا دەگرێتەوە و جێ بەجێ کردنی ئەنجامی ریفراندۆم گەر لە داهاتوویەکی دووریش بیت واتــا هەڵێکی زێڕین بە هەرێمی کوردستان دەدات بۆ جیابوونەوە لە عێراق و لەخۆ گرتنی هەموو ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ،
 
لە 25 ئەیلول ساڵی 2017 هەرێمی کوردستانی عێراق ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا بێ ڕەزامەندی حکومەتی ئیتیحادی بەغدا پێش ئەوەی دادگای ئیتیحادی بڕیار دەربکات و بە نا دەستووری ناوزەردی بکات لەگەڵ ئەوەش دا دەسەڵاتدارانی هەرێم مکوڕ بوون لەسەر ئەنجامی ڕیفراندۆم و هەڵوەشاندنەوەیان ڕەتکردەوە بۆیە قەیرانێکی درووست کرد لەگەڵ سەرۆك وزیرانی ئەو کات حەیدەر عەبادی ،
 
ئامادەکردن : براء شومەری
وەرگێران لە عەرەبیەوە : خواكوڕك 
سەرچاوە:العربی جدید
Back to top button