زاواكەی عەلی باپیر سەرباری هێرشكردن بۆ سەر ریفراندۆم درۆ بەناوی دادگایی فیدراڵی عێراق بڵاو دەكاتەوە
كۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیری ئەم كۆمەڵەیە، یەكێك بوون لەو لایانانەی كە زیاتر لە داگیركەرانی كوردستان دژی خواستی سەربەخۆی كوردستان بوون، لە رۆژانی پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم، لە ئێستاشدا كە داگیركەرانی ریفراندۆم وازیان لە دژایەتی هێناوە كۆمەڵی ئیسلامی مكورە لە دژایەتی كردنی ریفراندۆم.
هەر لەو بارەیەوە، عەبدولستار مەجید زاوای عەلی باپیر لە لێدوانێكی دا سەرباری هێرشكردنە سەر ریفراندۆم دەلێت دادگایی فیدراڵی عێراق ریفراندۆمی بەنایاسایی لە قەڵم داوە، ئەمە جگە لەوە گوتیشی لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم پێوێستە بچێنە سەر گۆڕی ئەو شەهیدانەی لە رۆژی ریفراندۆم گیانیان لەدەست داوە.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم دادگایی فیدراڵی عێراق لە دوو بەیاننامەدا رایگەیاند، هیچ مادەیەكی دەستووری نیە لە دەستووری عێراق بلێت ریفراندۆم دژی دەستووری عێراقە، بەڵام بەپێی بەیاننامەی دووەمی دادگایی فیدراڵی عێراق دەلێت جێبەجێ كردنی ئەنجامەكانی ریفراندۆم نایاساییە، نەك ریفراندۆم بەڵام زاواكەی عەلی باپیر هەوڵی چەواشەكاری دەدات و بەناوی دادگایی فیدراڵی عێراق قسە دەكات.
هەر لەبارەی هەوڵە دوژمنكاریەكانی كۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیرەكەی كە بەردەوام دژایەتی خواستی گەلی كوردستان دەكەن، زاواكەی عەلی باپیر دەلێت، لە رۆژی ریفراندۆم پێویستە بچینە سەر گۆڕی شەهیدانی رۆژی ریفراندۆم، لەكاتێكدا لەرۆژی ریفراندۆم كەس لە كوردستان نەكوژراوە،
شایانی باسە حزبەكەی عەلی باپیر و كۆمەڵی ئیسلامی لەپەنای ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هاوسۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق كار دەكەن، خۆشیان بە حزبێكی ئیسلامی كوردی دادەنێت.