عادل عه‌بدلمه‌هدی: خۆی ته‌سلیم به‌ سعودیه‌ كردو پشتی له‌ ئێرانكرد

 

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانێ:ی چه‌ند كاتژمێری وڵاتی سعودیه‌ی كردووه، چاوی كه‌وت لبه‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سوعویده‌و عێراقیان تاوتوێكرد.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك ه‌ وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ عادل عه‌بدلمه‌هدی سه‌ردانێكی چه‌ند كاتژمێری سعودیه‌ی كردووه‌و چاوی كه‌وتوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زی و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی ئه‌و وڵاته‌، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاتیان تاوتوێكردووه‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆیانكردووه‌ له‌ باره‌ی باروودۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی عێراقی له‌ باره‌ی كرژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندۆته‌ به‌ر پرسانی سعودیه‌و هیوای خواستووه‌ كاربكرێت بۆ دوورخرستنه‌وه‌ی مه‌ترسی و گرژیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ هێز كردنی زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و سعودیه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا یه‌ كه‌ به‌رپرسانی سعودیه‌ تاوتوێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانیانكردووه‌ له‌ رێگای سه‌ربازی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێڕشكردنه‌ سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ هه‌واله‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌ته‌كانی هاوڵاتیانی عێراق نوسیویانه‌ كه‌ عادل عه‌لدومه‌هد خۆی ته‌سلیم به‌ سعودیه‌ كردو ، پشتی له‌ ئێرانكرد.

Back to top button