مەسرور بارزانی: هۆشداری لەبارەی ئامادەیی مەترسیەکانی داعش لە ناوچەکە بە ئەمریکا دەگەیێنێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای هێزه‌كانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا بۆ سه‌قامگیری ده‌كات و دواترین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێده‌كه‌ن.
به پێی هه‌والێكی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له هه‌ولێر پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بۆ سەقامگیریی كردوو له دیداره‌كه‌دا میکانیزمەکانی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا.
هەروەها جەخت لە سەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە کرا، بە تایبەتیش لە بواری راهێناندا.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بۆ سەقامگیری، ستایشی هەماهەنگی باشی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکرنی ھاوپەیمانان بۆ ھاوکاریکردنی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو هۆکارانەی بوونەته هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا ماون. بۆیە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.