نه‌جمه‌دین كه‌ریم: له ساڵڕۆرژی ریفراندۆم پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م

به بۆنه‌ی یادی دوو ساڵه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان پارێزگاری كه‌ركووك په‌یامێك راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: له‌م رۆژه‌دا پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم و هەموو خەڵكی كوردستان، تەنانەت پیرۆزبایی لەوانەش دەكەم كە دەنگیان دا بە ڕیفراندۆم و دواتر پاشگەز بوونەوە”.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك هه‌روه‌ها گوتیشی: دەنگدانی خەڵكی كەركووك بە (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، هەموو ئەو قسانەی پووچەڵ كردەوە كە گوایە كەس لە ٢٥ی ئەیلوول ناچێت بۆ دەنگدان و كەركووكیش وەك بەرمیلە باروت دەتەقێتەوە.
پارێزگاری كه‌ركووك له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت:زۆر به دڵنیای ده‌یڵێم كه كەركووك لەو دۆخەی ئێستایدا نامێنێتەوە، ڕۆژی خۆشی و ئازادی بۆ كەركووك دێتەدی، وه دڵنیایە مەبەستی ڕیفراندۆم لە كاتێكی نزیك یان دووردا هەر دێتە دی و بە كەس ناسڕێتەوە، ئیدی كورد ڕیفراندۆمی خۆی كردووە و جارێكی دیكە نایكاتەوە، مەگەر ئەو ڕۆژەی پێویست بە بڕیارێك بكات”.