محەممەد حاجی مەحموود : ریفراندۆم تاپۆیەکە لە گیرفانی کورد دا
لە دووای تێپەڕ بوونی دووساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی پیرۆزی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، محەممەد حاجی مەحمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت تا ئێستاش ئەنجامی ریفراندۆم وەک تاپۆیەکە لە گیرفانی کورد دا .
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، هەروەها گووتی ریفراندۆم ئەو هەنگاوە گرینگە بوو ، مێژووی شانازی بۆ بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد تۆمار کردووە و ڕیفراندۆم ئەو کارتە بەهێزەیە بە دەست کوردەوە هەر کات بە مەسڵەحەتی بزانێت دەتوانێت کەڵکی لێ وەرگرێت .
لە کۆتاییدا دەڵێت ئەنجامی ڕیفراندۆم بە خوێنی رۆلەکان و فرمێسکی دایکی شەهیدان هاتۆتە دی و ئەوە گەلە بریاری داوە سەربەخۆ بژیت