سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهووی بۆ پێک هێنانی حکومەت ڕاسپارد

 

ریوڤین ریڤلین، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل رۆژی چووارشەممە بۆ جارێکی تریش بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکی حزبی ڕاستی لیکود و سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیلی بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێ ڕاسپاردەوە .

 

بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەفتەی ڕابردوو هیچکام لە حزبەکانی ئیسرائیل بە تەنیا نەیاندەتوانی هاوپەیمانی بۆ پێک هێنانی کابینەی حکومەتی نوێ پێک بێنن ، بۆیەش ئەو وڵاتە کەوتبووە دۆخێکی نادیاری سیاسییەوە .

 

سەرۆک کۆماری ئیسرائیل لە کاتێکدا نەتانیاهووی بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێ راسپارد کە هیچکام لە دوو حزبی لیکودی شین پۆش و سپییەکان نەیانتوانی دەنگی تایبەت بۆ پێک هێنانی حکومەت بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ، بنیامین نەتانیاهوو لە گەڵ گانتس شانسێکی باشتریان هەبوو بەڵام لە کۆتاییدا بۆ تێپەراندنی ئەم کێشەیە ، سەرۆک کۆمار بڕیاری کۆتایی دا

Back to top button