بەرهەم ساڵح : پێویسته پرسی كهركووك و ناوچه جێناکۆکەکان بە پێی دهستوور چارهسهر بكرێن
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ لە میانەی وتارێکدا لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک گووتی : لە ئیستادا کەشێکی ئەرێنی لە نیوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایە و هیودارین بەم ڕەوتە بەردەوام بێت .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند پێویستە لە سەر هەموو لایەنێکی عێراقی و کوردستانی پابەندی دەستوور بن و پرسی کەرکوک و هەموو ناوچە کوردستانییە جێ ناکۆکەکان بە گەرانەو بۆ هەمان دەستوور چارە سەر بکەن .
سەبارەت بە پرسی داعش بەرهەم ساڵح گووتی هیزی پێشمەرگە و هیزەکانی عێراقی داعشیان تێک شکاند بۆیە نابێت ئیزنی گەرانەوەی چالاکیە تیرۆریستیەکان بدرێت