نەخۆشیەکی دەگمەن لە ڕێی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی مردن

گریگ ماکتێسنی تەمەن 64 ساڵ لە دوای 9 ڕۆژ تووشی وەستانی مێشك هات پاش ئەوەی مێشوولەیەك کە هەڵگری ڤایرۆسێکی دەگمەنە پێوە دا و بووە هۆی مردنی و لەم بارەیەوە مارك ماکتێسنی برای گریگ گوتی تەندروستیەکی زۆر باشی هەبوو پێش ئەوەی تووشی ئەم ڤایرۆسە بـبیت کە سەرەتا بە پەلکەم ” خوو ” دەستی پێ کرد و بە گیان لە دەست دانی کۆتایی هات.

گریگ سێیەم کەسە لە شاروچکەی میتشگان کە لەم ساڵە دا دەمرێت بەهۆی هۆکردنی مێشك ” ئی ئی ئی ” کە لە هەشت شاروچکە بڵاوبووتەوە و حەوت کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بووینە هەروەها لە ولایەتی ماساتشوستس هەشت کەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن ئەمەش وای کرد فەرمانگەی تەندروستی شاروچکەکە بڵاوبوونوەی ئەم جۆرە ڤایرۆسە ڕابگەینی.

سەرچاوە : البیــان

Back to top button