نوێترین دیمانه‌ی مێسی بڵاو كرایه‌وه
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی زه بێستی وه‌رگرت، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی فه‌رمی فیفا ئه‌نجامدا، تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زۆر دڵخۆش بووه به بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌شڵێت: من و كریستیانۆ به‌رده‌وام ده‌بین له ركابه‌ریكردنی خه‌ڵاته‌كان و هیچمان شكستمان قبوڵ نییه.
لیۆنێل مێسی له به‌رسیڤێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به نیازه له داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه ئارجێنتینا و یاری بۆ یانه‌ی (نیوڵز ئۆڵد بۆیز) بكات، ده‌شڵێت: به‌ڵام ئێستا من باوكی 3 منداڵم و نازانم ژیانی خێزانی و منداڵه‌كانم تاچه‌ند ده‌رفه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵاته‌كه‌م ده‌دات، به‌ڵام هه‌میشه له‌بیری گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ یانه‌ی سه‌رده‌می منداڵیم.
مێسی گوتیشی: هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه كه خه‌ڵاتی زه بێستم برده‌وه، به‌ڵام هه‌میشه گوتوومه نازناوه‌كانی به كۆمه‌ڵ لای من له هی تاكه‌كه‌سی گرینگتره.
لیۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زۆر به‌تامه‌زرۆییه‌وه له چاوه‌ڕوانی به‌شداریكردنیه‌تی له كۆپا ئه‌مریكای 2020ـه، ده‌شڵێت: ئه‌م وه‌رزه ده‌مه‌وێت سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ببمه‌وه، كۆپا ئه‌مریكا، لالیگا، چامپیۆنزلیگ و جامی شا.
مێسی له باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ گوتی: راسته پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له ئیسپانیا یاری ده‌كرد ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوانماندا هه‌بوو، هه‌ردووكمان دۆڕانمان قبوڵ نه‌بوو، به‌ڵام ركابه‌رییه‌كانی نێوانمان ته‌نیا له نێو یاریگه بوونی هه‌بوو، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی و باشمان هه‌بوو.
مێسی له باره‌ی وه‌رزی رابردوو هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه دۆخه‌كه زۆر باش بوو تا ئه‌وكاته‌ی روومان له یاریگه‌ی ئانفیڵد كرد و هه‌موو شته‌كان به خراپ به‌سه‌رماندا شكایه‌وه و تووشی ئازاری و ناخۆشییه‌كی زۆر بووینه‌وه، له كاتێكدا زۆر نزیك بووین له گه‌یشتن به یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
مێسی له باره‌ی ئانسۆ فاتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه‌ی زۆر خۆشده‌وێت داوای له بارسێلۆناش كرد كه هێشتا ئانسۆ منداڵه و نابێت قورسایی بخرێته سه‌ری.
مێسی له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئانسۆم خۆشده‌وێت، منداڵی خۆم بیر دێته‌وه و پشتگیری ده‌كه‌م، چونكه یاریزانێكی به‌توانایه و به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندی زۆرباشی هه‌یه.
مێسی له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا له باره‌ی سكاڵۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و راهێنه‌ره كاری باشی بۆ ئارجێنتینا كرد و پێكهاته‌یه‌كی باشی كۆكردۆته‌وه.
مێسی ده‌شڵێت: سكاڵۆنی كاره‌كانی زۆر به‌باشی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌گونجێت و به‌توانایه و ئێستا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی باشه.