شاناز برایم ئه‌حمه‌د ئۆباڵی نەخۆشکەوتنی هێرۆ برایم بۆ نادادپەروەریی ناو یەکێتی دەگەڕێنێتەوە

بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندی ڕەخنەی لە سەرکردە باڵاکانی حزبەکەی و کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی گرت، بەهۆی داخستنی چەند کەناڵێکی میدیایی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی.

شاناز برایم ئه‌حمه‌د له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تی، له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی مامه‌وه‌ تا ئێسته‌ مانگانه‌ به‌ شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌ و قوربان پاره‌ی كوردستان و ده‌زگا میدیایییه‌كانی یه‌كێتیم له‌ملاو و ئه‌ولاوه‌ دابین كردووه‌، پاش ئه‌وه‌یش كه‌ له‌ داخی ئه‌و هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه‌ ته‌ندروستی داده‌ “مه‌به‌ستی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د”ه‌ تێكچوو، نه‌ك هه‌ر كوردستان، به‌ڵكوو خاك و ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ و ئێس ئێن ئێن و مناڵپارێز و گه‌له‌ری زاموا و زانكۆی كۆبانی و خوێندنگه‌ی شه‌هید جه‌بار و بادینان سات و كه‌ركووك و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك و ماڵی ئێزیدییه‌كان و كوردستانی نوێ و گشت كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندن و هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ دیاری مام و داده‌ بوون كه‌وتنه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داخستن و هه‌ندێكیشیان داخران به‌ كوردئایدلیشه‌وه‌.
له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ هاتووه‌، كێشه‌ ته‌نیا كوردسات نییه‌، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گوزه‌رێت، گوزارشت له‌و ڕاستییه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و یه‌كێتییه‌ی ئه‌مڕۆ چیتر نه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ و نه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی مامه‌ و نه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی جاری جارانه‌، هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ده‌ستكه‌وتی ته‌به‌ق هێلكه‌ی گه‌نیو و نیو كیلۆ دووگی حه‌یوان و جگه‌ری مریشك و سندووقێك ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر ناگۆڕنه‌وه‌، به‌ هیچ یه‌كێك له‌و پرۆژه‌ و دیارییانه‌ی مام و داده‌ و یه‌كێتی.
ئاماژه‌ی داوه‌، بۆ ئه‌وان جگه‌ره‌ی قاچاغ گرنگتره‌ وه‌ك له‌ بادینان سات، لای ئه‌وان ئۆتۆمبێل و ده‌مانچه‌ و پله‌ و پۆست به‌خشینه‌وه‌ باشتره‌، له‌ هێشتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیتیحاد.

ڕەخنەی توندیشی لە “بێهەڵوێستی و بێباکیی کوڕانی مامە” گرتووە و ڕوونی کردووەتەوە، “له‌ لایه‌كه‌وه‌ خۆیان كردووه‌ته‌ دەمڕاستی ده‌باشان و یه‌كێتی و له‌ لایه‌كیتره‌وه‌ گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ ده‌باشان و یه‌كێتی گه‌یاندووه‌”.

بۆیە هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە بەڵگەوە، دیارنەمامنی مووچەی مام جەلال هەر لە کاتی نەخۆشکەوتنیەوە تا ئەمڕۆ و بڕینی بودجەی مام جەلال و هێرۆ برایم و زۆر بابەتی دیکە دەخاتە ڕوو.

Back to top button