سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد

جاك شیراك، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا، كۆچی دوایی كرد و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی، هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

سەرچاوەكانی هەواڵی فەرەنسا بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 26/9/2019 جاك شیراك سەرۆكی پێشوتری فەرەنسا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوە فەرەنسیەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە  جاك شیراك لەتەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوە.
جاك رینیە شیراك لە 29/11/1932 لەداكیبوەو كەسایەتیەكی سیاسی فەرەنسی بوو، لەساڵی 1995 وەك سەرۆك كۆماری فەرەنسا هەڵبژێردراو تا ساڵی 2007 لەپۆستەكەیدا مایەوە.
Back to top button