لە دوو رۆژ شەش كەناڵی تەلەفزیۆنی لە سلێمانی داخران دوای كوردستان , كەناڵی كەی ئێن ئێنیش دادەخرێت

دوای ئەوەی دوێنێ‌ گرووپی كەناڵەكانی كوردستانی زمانحاڵی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان داخران ئەمڕۆ بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراو ستاف و كارمەندانی كەناڵی كە ئێن ئێن، بزووتنەوەی گۆڕان ماڵئاواییان لە بینەرانیان كرد و بڕیاری داخستنی كەناڵەكە درا.
ماڵپەڕی كەی ئێن ئێن هەوالێكی بڵاویكردووەتەوە و رایگەیاندووە: “كەناڵی تۆڕی هەواڵی كوردی (KNN) كۆتایی بە پەخشی خۆی دەهێنێت و لە پەیامێكدا سوپاسی ‌خەڵكی كوردستان و بینەران و كارمەندانی دەكات، كە لەچەند ساڵی رابردودا بینەر و هاوكاری بوون”.
. دەقی راگەیاندراوەكە:
پەیامی سوپاسی KNN
ئەمشەو (26لەسەر 27ی 9ی 2019) كاتژمێر (08.00)، كەناڵی تۆڕی هەواڵی كوردی (KNN)، پاش  (10) ساڵ و (9) مانگ، كۆتایی بە پەخشی خۆی دەهێنێت.
KNN سوپاسی ‌خەڵكی كوردستان و بینەران و كارمەندانی دەكات، كە لەچەند ساڵی رابردودا بینەر و كاوهاری بوون.
ماڵئاوا
Back to top button