ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی به ناچاری داخرا
پەیجی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە لە فەیسبوک لە رونکردنەوەیەکدا هەواڵی داخستنی مۆزەخانەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە 4 مانگە پارەی بۆ سەرف نەکراوە.
ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه به‌هۆی ڕاگیرانی بودجه‌و مووچه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی داخرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا له په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه: به داخه‌وه هه‌واڵی داخستنی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوورهكهتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین.
له باره‌ی داخستنی مۆزهخانهكهشهوه ده‌ڵێت: دوای خۆڕاگرییه‌كی زۆری كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه كه زیاتر له 4 مانگه موچه‌و بودجه‌ی مۆزه‌خانه ڕاگیراوه، كه نه‌توانراوه سێرڤزی به‌شه‌كان و هۆله‌كانی مۆزه‌خانه بكرێت به‌م هۆیه‌وه كێشه‌ی هونه‌ری وتهكنیكیان بۆدروستبووه، پاشانیش زۆرێك لهكارمهندان كرێچی و خاوه‌نی مناڵن و پێویستیان به‌سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانه كه به‌ناچاری رۆژانه ده‌چن بۆكاری كرێكاری تا بتوانن درێژه به‌ژیانی ڕۆژانه‌یان بده‌ن ،كه ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی په‌كخستنی به‌ش و كار‌و چالاكییه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه.
ڕاشیگه‌یاندووه: بۆیه ئێمه به ناچاری تا ئه‌و كاته‌ی تاچاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌كرێت مۆزه‌خانه‌كه داده‌خه‌ین.