بە بڕیارێكی سەرۆكی حكومەت پڕۆژەیەكی كارەبا بە بڕی 157 ملیۆن دینار لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت و دەبێـت لە 40 رۆژ پڕۆژەكە تەواو بكرێت.
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بڕە پارەیەك بۆ كەرتی رێگا و بان و كارەبا بەر لە هاتنی وەرزی زستان لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان تەرخان بكات, بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد، بەبڕی زیاتر لە 157 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەناوشاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و بڕیارە لەماوەی 40 رۆژدا تەواوببن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردوە، بەپێی گرێبەستێك، كە لەگەڵ كۆمپانیایەك واژۆكراوە، بەبڕی 157 ملیۆن و 272 هەزار و 450 دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەناوشاری سلێمانیدا ئەنجام دەدرێت.
رونیشكراوەتەوە، پرۆژەكان بریتین لە گواستنەوە و دانانی محاویلە و دابینكردنی ستونی كارەبا و راكێشانی كارەبای گوندێك.
پرۆژەكان لەلایەن كۆمپانیای (هەسونە) جێبەجێ دەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 40 رۆژدا تەواوببن.