بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری ئیستانبوڵی توركیا هەژاند و هێڵەكانی پەیوەندی بڕی.

كەمێك بەر لە ئێستا بوومەلەرزەیەك شاری ئیستەنبۆلی وڵاتی توركیای هەژاند و بە هۆیەوە بە هەزاران كەس لە نێو خان و باڵەخان هاتوونەتە دەرو لە ترسی دووبارە بونەوەی بوومەلەرزەكە لەسەر شەقامەكان ماونەتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بومەلەرزەیەك شاری ئیستانبوڵی ئەو وڵاتەی هەژاندوە و گوڕەكەی 5.8 پلە بوە بەپێوەری رێختەر و هێڵەكانی پەیوەندی لەو شارەدا بڕیوە.
دوو رۆژ لەمەوبەریش بومەلەرزەیەكی دیكە بەگۆڕی4.6 پلە بەپێوەری رێختەر هەمان شاری هەژاند.