به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا پێنج كه‌س له‌ گوندی زێوكه‌ی بناری قه‌ندیل برینداربوون

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگه‌یه‌كانی توركیا به‌ بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ خاكی كوردستانیان له‌ ناوچه سنوریه‌كان بۆردوومانكرد، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له‌ بناری قه‌ندیل له‌ ئاكامی بۆردمانكردنی گوندی زێوكه‌ دوو منداڵ و سێ هاوڵاتی دیكه‌ بریندار بوون و گونده‌كه‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ چۆڵكرا.

 

به‌ پێی زانیاریه‌كانی دەزگای میدیایی خواکوڕک له‌ شه‌وی رابرودوو تا ئێستا به‌به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان ناوچه‌ سنوریه‌كان و شوێنی نیشته‌جێی هاوڵاتیان بۆردوومان ده‌كات به‌ تایبه‌ت له‌ بناری قه‌ندیل و گونده‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌ سنوریه‌كانی دیكه‌ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، له‌ ئاكامی بۆردوومانكردنی گوندی زێوكه‌ له‌ بناری قه‌ندیل پێنج كه‌س بریندار بوونه‌ كه‌ له‌ نێوانیاندا دوو منداڵ هه‌یه‌.

 

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواکوڕک ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ به‌ هۆی مه‌ترسی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی بۆردوومانه‌كان، گوندی زێوكه‌و گونده‌كانی دیكه‌ی سنوری بناری قه‌ندیل چۆلكراون هاو نیشتمانیان ئاواره‌ بوونه‌.

Back to top button