ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم : ئێران لەڕێگەی سانتیڤیوژی پێشکەوتوو دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردەوە

 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات ئێران لە رێگەی سانتیفیوژی پیشکەوتوو دەستی کردۆتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم .

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئێران بەنیازە ڕێژەیەکی زیاتر لەو سانتیفیوژە پێشکەوتووانە دابەستێت کە پێشتر ڕایگەیاندبوو .

 

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە دووای پشکنینی رۆژی چوارشەممە چاودێرانی ئاژانس بۆیان دەرکەوتووە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕێگەی تەواوی ئەو سانیفیوژانەی دابەستراون یان دایان دەبەستن لە ناوەندی ئەتۆمی نەتەنز دەستی پێکردۆتەوە .

Back to top button