پەیمانگەی ئاشتی ئەمریكی پێشنیارێک دەداتە پەکەکە و تورکیا
لە ڕاپۆرتێکدا کە پەیمانگەی ئاشتی لە ئەمریكا بۆ چارەسەری شەڕی ناوخۆیی سووریا ڕەشنووسێکی پێشنیاری پێشكەشی كۆنگرێسی ئەمریكا كردووە،نا کۆکی نیوان پەکەکە و تورکیاشی خستۆتە بەر باس و پەی وایە دەبێت کارێک بکرێت هەردوو لایەن دانووستان بکەن .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ، لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی پێویستە بۆ ئاشکرا کردنی ئامانجی ئەو هێزانەی دەیانەوێت ئیدلیب خاپوور بکەن ، چوونکە ئەوەی تا ئێستا بە بۆنەی شەڕی دژی تیرۆریستان هاتۆتە ئاراوە ، تەنیا هاووڵاتیانی سڤیلی کردۆتە قوربانی نەک تیرۆریستان .
وا بڕیارە کۆنگرێسی ئەمریکی بەمزووانە وڵامی پەیمانگای ئاشتی ئەمریکی بداتەوە و پێشنیاریشی پێوە زیاد بکات