نەیمار ئەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە

دانی ئەلڤیزی ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی پاریس ساینت جێرمانی فەڕەنسی لێدوانیدا دەربارەی گەڕانەوەی نەیمار دا سێلڤا بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی بەڕازیل ئەمڕۆ پێنجشەم ئەلڤێز ئاشکرای کرد کە: “ھەتاوەکو ئێستاش وای بۆ ئەچم کە خۆشگوزەرانی نەیمار لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەیە”.

ئەلڤێز وتی: “ھەتاوەکو نەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە نەیمار دڵخۆشی نادۆزێتەوە، ھەرکاتێک ھەست بکەیت لە شوێنێک دڵخۆشیت ئەوا بێ دوودڵی ھەوڵی ئەوە ئەدەیت کە لەو شوێنە بیت، پێم وایە نەیمار ئەم ھەوڵە ئەدات کە بگەڕێتەوە”.

Back to top button