دینا لاسایى نانسى عه‌جره‌م ده‌كاته‌وه
پێشتر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه ئاوازدانەر “هەڵكەوت زاهیر” نوێترین بەرهەمی گۆرانی بۆ دینا تۆمار دەكات كە بەرهەمێكی نوێى منداڵانه‌یه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م به‌رهه‌مه پێشكه‌ش به قوتابیانى ده‌كات، بڵاو بوونەوەی زانیاریش لەسەر بەرهەمەكە دەنگدانەوەی زۆری لێ كه‌وته‌وه لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
له كارێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا گۆرانیبێژ “دینا” نوێترین گۆرانی به شێوه‌ى كلیپ تایبه‌ت به خۆی بڵاو دەکاتەوە، گۆرانییە نوێیەکەی دینا بۆ منداڵانە و ناوی گۆرانیەکەیش وه‌ك له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاوى كردووه‌ته‌وه، “دادە دادە” یە، نووسیویەتی: “بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە”.