نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كارووباری ئێران: ئێران وەك گەڕەكێكی تاران سەیری عێراق دەكات
لەگەڵ ئالۆزتر بوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئێستادا گوشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران زیاتر بووەو هەمیشە ئێران وەك سەرچاوەی نا ئارامیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیر دەكرێت, نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆكاروباری ئێران رایدەگەیەنێت:” ئێران وەك گەڕەكێكی تاران سەیری عێراق دەكات”
بڕایان هووك، نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران لە لێدوانێكی میدیایدا رایگەیاندووە، ئێران لە عێراق تەنیا ئامانجی دروستكردنی ناسەقامگیرییە و هەمیشەش عێراقی وەكو گەڕەكێكی ئێران تەماشا كردووە, بۆیە ئەمەریكا سزاكانی بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت هەتا ئەوكاتەی ئێرانییەكان سیاسەتی خۆیان دەگۆڕن و دەگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
بڕایان هووك ئاشكراشی دەكات كە ئەمریكا دەیەوێـت رێككەوتنێكی نوێ بكەن و ژمارەیەك وڵاتانی ئەوروپیش هەمان بۆچوونی واشنتنیان هەیە, پێویستیشە لە چوار چێوەی رێككەوتنەكە ئێران سەروەری عێراق بپارێزێت, بۆ جەنگی ناوچەیی بەكارنەیەت