توێژینەوەیەك ڕاستیەکی شاراوە دەربارەی ” کیسی چـا ” ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی مەکغێل لە کەنەدا ئاشکرای کرد کەوا کیسی چای لەوانەیە بڕێکی زۆری مادەی پلاستیکی تێدابیت کە لە زانست دا بەناوی ” مایکرۆپلاستیك ” دەناسرێت و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە هەروەها بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە یەك کوپە چـا نزیکەی 7 , 14 ملیار گەردیلەی پلاستیکی لە خۆ دەگریت.

دروستکردنی کیسی چا گۆرانکاری بەخۆوە بینی پاش ئەوەی کۆمپانیا تایبەتەکان هەڵسان بە گۆڕینی کیسە کاغەزیەکان کە چایەکی لە ناوە بەکیسی پلاستیکی ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و سەر ژینگە چونکە بڕێکی زۆر لە گەردیلە بچوکەکانی پلاستیك لە نیو کوپە چـایەکە بڵاودەبێتەوە.

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button