ئـایـا پاڵپەستۆی خوێنت هەیە ؟ .. چارەسەرەکەی شـیرە

ژمارەیەك پزیشکی شارەزا لە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان توانیان هەندێ جۆری خواردن دەستنیشان بکەن کە دەچێتە نێو سیستەمی خۆراك و ڕۆلی دەبیت بە شێوەیەکی گەورە لە پارێزگاری کردن لە پاڵپەستۆی خوێن لە ئاستە سروشتیەکەی و هەر وەها ئاشکرایان کرد کەسانی ڕووەك خۆرەکان کەمتر لە کەسانی گۆشت خۆر تووشی پاڵپەستۆی خوێن دەبن.

پزیشكان ئامۆژگاری دەکەن سیستەمێکی خۆراکی پەیڕو بکەین کە بڕێکی زۆری سەوزە و مێوە لە خۆ بگریت و خوێ کەم بەکار بهێنین و گرینگی زیاتر بە وەرزش بدرێت و هەر کەسێك پاڵپەستۆی خوێنی هەبیت پێویستە بڕی 1000 تا 1300 ملیگرام کالیسیوم بخوات و بەتایبەتی شیر هەروەها پێویستە ژەمە خواردنەکان ئەو بەرهەمانە لە خۆ بگریت کە ترشەلۆکی ئۆمیگا 3 تێدایە.

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button