سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
له نووسراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره سێی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه رێككه‌وتی 29ی 9ی 2019ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره سێی ئاساییی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕاگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حووكمی بڕگه‌كانی یه‌كه‌م، دووه‌م، له ماده‌ى 16 و برگه‌ی سێیه‌م له ماده‌ی 18 و بڕگه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، له ماده‌ى 20، 47، 48، 52، 54، 55، 56، 57، لهپێڕهوی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان – عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره سێى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌م 29ى ئهیلوول، به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی هه‌رێمى كوردستان، به‌پێی حووكمى ماده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.