كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای دوو رۆژ رادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 38 و سلێمانی و دھۆك 35 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت.