نووری حەمەعەلی: لە دەوروبەری كەركووك دوو لیوای وه‌زاره‌تی پێشمەرگە جێگیر دەكرێت
دانوستانەكان بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك بەردەوامییان ھەیە و بەرپرسێكی پارتیش ئاشكرای كرد، بڕیارە ھێزی ھاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دەوروبەری كەركووك جێگیر بكرێت.
نووری حەمەعەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی رایگەیاند: دانوستانەكان بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك بەردەوامییان ھەیە لە نێوان ھەرێم و بەغدادا و بڕیارە دوو لیوای پێشمەرگە و دوو لیوای سوپای عێراق لە باكوور و رۆژھەڵاتی كەركووك جێگیر بكرێن وەك ھێزی ھاوبەش، بەڵام تا ئێستا نەچۆتە واری جێبەجێكردنەوە، لەگەڵ ھەنگاوەكان بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك، بڕیارە بارەگاكانی پارتیمان رادەست بكرێنەوە و ژمارەی بازگەكان كەم بكرێنەوە، ئەوانەی زیادەن.
نووری حەمەعەلی، كە ھاوكات فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركووكیشە، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، بە بێ جیاوازی پارێزگاری لە سەر و ماڵی ھاووڵاتیانی كەركووك دەكات، چونكە ساڵی رابردوو كێشەی زۆر بۆ خەڵكی ئەو سنوورانە دروست بوو، بە تایبەتی سووتاندنی گەنمی جووتیاران، كە ئەگەر ھەندێكی داعش بووبێت، بەشێكی تری دەستی دیكەی تێدا بوو.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.