لاهور جەنگی سهردانی ئێران دهکات
بەمەبەستی پەیداكردنی پشتگیری بۆ خۆكاندیكردنی بۆ پۆستی باڵای یەكێتی، لاهور جەنگی سەردانی ئێران دەكات.
بهگوێرهی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، لاهور جەنگی لە ئێستادا كە سەرقاڵی دروستكردنی كەناڵێكی ئاسمانییە، هاوكات بۆ كۆنگرەی یەكێتی ئامادەكاری دەكات و دەیەوێ پاڵپشتی وڵاتان بەدەست بێنێت بۆ وەرگرتنی پۆستێكی باڵا لەناو حزبەكەیدا، بۆ ئەو مەبەستەش لە یەكەم وێستگەی سەردانەكانیدا، دەچێتە تاران.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم سەردانی لاهور لەكاتێكدایە، بافێڵ تاڵەبانی بەهەمانشێوە بۆ پشتگیریكردنی بەنیازە سەردانی تاران بكات.
یەکێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا تەنیا سێ کۆنگرەی بەستووە و دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵهبانی هەوڵەکان بۆ بەستنی کۆنگرە و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی بێ وەڵام ماوەتەوە.