ئه‌مریكا پێویسته‌ له‌ زووترین كات رۆحانی خاكی ئه‌مریكا به‌جێبهێلێت

دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی دیپلۆماسی سه‌ردانی نییۆركیانكرد به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردنیان له‌ كۆبوونه‌وی گشتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دوای كۆتاهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا لە شاندەکەی ئێران دەکات چیتر پێویست ناكات له‌ئه‌مریكا بمێننه‌وه‌و ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن.

مۆرگان ئۆرتیگا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: ” ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كۆتاهاتووه‌ چیتر پێویست ناكات رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ناو خاكی ئه‌مریكا بمێنێته‌وه‌و پێویسته‌ ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵێت”.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگەیاندووە: ئەمریکا بە مەرجی ئەوەی جگە لە بارەگای نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنی مانەوە، رێگا بە هیچ سەردانێکی شاندە ئێرانییەکە نادات، ڤیزای بە رۆحانی و ئەندامانی شاندەکەدا.بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ زووترین كات ئه‌مریكا به‌جێبهێلێت.

Back to top button