داعش لە خانەقین بۆتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان
شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە هێرشێکدا بۆ بارەگای سەربازی لیوای هەشتی پاسەوانی سەر سنووری عێراق لە دەوروبەری گوندی مێخاس سەر بە قەزای خانەقین توانیان سی کەس بکوژن .
بە پێی زانیاریەکان یەک لە کوژراوەکان شوانکارەیەکی گوندی ( مێخاس ) ە بە ناوی رۆکان نامیق کە لە نزیک شوێنی شەڕ و تێکهەڵچوونەکە بووە و هاوکات برایەکی شوانکارەکەش بریندار بووە .
گوندی مێخاس کە دەکەوێتە نێوان خانەقین و کەلار ، گوندیکی کورد نشینی کاکەیین .
جێگەی ئاماژەیە لە دووای خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر ئەم ناوچەیە کەوتە دەستی هێزە عێراقیەکان ، ئەوانیش شەوانە ناوچەکە چۆڵ دەکەن ، ئەو کارەش ڕێخۆشکەرە بۆ هێرشی هێزەکانی داعش .