چەند شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

 

لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن ، تا بە شێوەیەکی جدی بە دوواداچوون بۆ پرسە هەڵواسراوە یاساییەکان بکرێت کە تا ئێستاش لە نێوان هەولێر و بەغدا بە ناڕوونی ماونەتەوە  .

 

بەشێک لەو پرسە سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دەبێت .

 

هەر لەم بارەوە دكتۆر ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات ئەو سێ شاندەی سەردانی کوردستان دەکەن بریتین لە شاندی لیژنەی دارایی و ئابووری و لیژنەی یاسایی و لیژنەی نەوت و گاز

Back to top button