هەڵمەتی کوتان دژی ئیفلیجی مناڵانی کوردستان لە سبینێوە دەست پێدەکات
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات سبهی هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیبجی دەستپێدەكات .
هەر بۆیەش داوا لە هەموو دایکان و باوکان و لایەنەکانی پەروەردەیی دەکات یارمەتیدەرەی ئەم هەڵمەتە نشتیمانییە بن .
دەقی راگەیەندراوەکە
دایکان و باوکانی خۆشەویست:
بۆ بەردەوام بوون لە پاراستنی منداڵەکانتان لە نەخۆشی ئیفلیجی و بنیاتنانی نەوەیەکی تەندروست، هەڵمەتی نیشتمانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بە پێکوتەی دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە ڕێگەی قەترەی دەم بەیانی یەکشەممە 2019/9/29 لە هەموو شار و شارۆچکەکان و گوندەکان دەرگا بە دەرگای ماڵان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەست پێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان