پاڤڵ تاڵەبانی : ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانمان لە گەڵ پارتی

 

 

پاڤڵ تاڵەبانی دەڵێت یەکێتی پێویستە لەگەڵ هەموو حزبەکان ڕێکەوتن بێنێتە ئاراوە بۆیەش سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەیین تا لە نزیکەوە لە سەر هەموو کێشەو گرفتەکانی کوردستانی و عێراقی گفتوگۆ بکەیین .

 

سەبارت بە پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت ، هەندێک ساردی لە پێوەدنییەکانمان دا هەیە بەڵام ئەگەر حزبەکەم  بڕیاربدات بۆ ڕەواندنەوەی ئەم دۆخە ئامادەم  سەردانی سەرۆک بارزانی بکەم  .

 

پاڤڵ تاڵەبانی ئەمرۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیەندنەکانی سلێمانی گووتی پێویت ناکات ڕووداوەکانی ڕابردوو بیر خۆمان بێنینەوە ، ئێستا لەم دۆخەدا پێکەوە کار بکەیین باشترە ، هەبۆیە ئامادەم بچمە ماڵی سەرۆک بارزانی .

 

لە کۆتاییدا سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەت و رۆڵی مەسرور بارزانی گووتی ئەو ستافەی یەکێتی کە ئێستا لە حکومەتدا کار دەکەن باوەڕیان بە ریفۆرم هەیەو کاک مەسروریش کەسێکی ڕاست و لە ڕووە دەکرێت کاری لە گەڵ بکرێت .

 

Back to top button