لە چەند هێرشدا بنکە سەربازیەکانی ئێران لە سووریا و عێراق کرایە ئامانج

 

بنکە سەربازییەکانی سوپای پاسدارای ئێران لە شاری ئەبوو کەمال  لە پارێزگای “دێرە زوور” کرایە ئامانج ، ئەم هێرشانە لەلایەن فڕۆکەی شەڕکەری نەناسراوەوە ئەنجام دراوە .

 

هێزەکانی  سوپای پاسدارن و گرووپەکانی سەر بەوهێزە وەک ( بزووتنەوەی نەجەببا ) ، حزبوڵلای لوبنان ، لەوائیل قودس  و لشکری 313 لە شاری دێرەزوور و ئەبوکەمال و ئەلمەیادین و شاری حەتلە مۆڵگەو دامەزاوەیان هەیە .

 

هاکات رۆژنامەی ئیسرائیلی ( هائارتیس ) و کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادین بەس لە هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بۆ چووارەمین جار لەم هەفتەیەدا .

 

 

چەند کاتژمێر دووای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە کەناڵی ئەلحەدەس لە زمان سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق ئاشکرای کرد ئەمرۆ بۆ دووەمین جار فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ناوەندەکانی سەربازی حەشدی شەعبیان لە ناوجەی فەلوجە بۆردوومان کردووە .

Back to top button