پێکانەکەی مێسی لە زاری ڤاڵڤێردییەوە

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا  دڵنیانیە لە وادەی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یاریگاکان.

ئەوە یەکلابووەتەوە کە براوەی باشترین یاریزانی جیهان لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر خیتافی بەشدارنابێت  بەڵام سەبارەت بە گەرانەوەی ڤاڵڤێردی وتی “تائێستا نازانم کەی دەگەڕێتەوە، پێکانەکەی سەخت نیە و هیوادارین بەزوویی چاک بێتەوە بزانین هەفتەی هاتوو شتەکان چۆن دەڕۆن. ئەو یاری بکات مانای ئەوەیە یاریزانێکی گەورەی یەکلاکەرەوەت هەیە ، ئەگەر یاریش نەکات یاریزانی دیکەمان هەیە بۆ بەڕێکردنی یارییەکان”.

مێسی لە هاوینی ئەمساڵەوە بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت و لە دووری ئەو حاڵی بارسێلۆنا پەرێشانە. بە جۆرێک لە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەربوون و لە لالیگاش لە پلەی شەشەمدان.

Back to top button