یه‌کێتی ناتوانێت کۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێ

دوو باڵی بەهێزی یەكێتی لەسەر پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی كێشەو ململانێی توند لەنێوانیاندا دروستبووە.

به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، لە ئەگەری فراوانبوونی كێشەی نێوان دوو باڵەكەی یەكێتی ئەگەری زۆرە یەكێتی نەتوانێت كۆنگرە ببەستێ”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان” كێشەی قوڵ لەنێوان بافیڵ و كۆسرەت رەسوڵ لەسەر پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی دروستبووە بەوەی بافیڵ داوای پۆستەكە دەكات و لەبەرانبەریشدا كۆسرەت رەسوڵ داوا دەكات یان بكرێتە سەرۆكی یەكێتی یانیش سكرتێری گشتی یەكێتی”.

بۆیە لەئێستادا نێوانی هەردوو باڵەكە تێكچووەو ئەگەرێكی زۆرە بەو هۆیەوە یەكێتی نەتوانێت كۆنگرەكەی لەكاتی دیاریكراودا ببەسێت.

یەکێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا تەنیا سێ کۆنگرەی بەستووە و دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵه‌بانی هەوڵەکان بۆ بەستنی کۆنگرە و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی بێ وەڵام ماوەتەوە.

Back to top button