جەمیل بایك لە ئێران خۆی حەشار دەدات

بەهۆی بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر مۆڵگەكانی پەكەكە لە قەندیل و دەوروبەری، سەركردەكانی پەكەكە بۆ پشوو وەرگرتن روو لە وڵاتانی تر دەكەن.

به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، ماوەیەكی زۆرە سوپای توركیا بەچڕی لەڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە هێرشی بەردەوام دەكەنە سەر مۆڵگەو بارەگاكانی چەكدارانی پەكەكە لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان و قەندیل، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەكی زۆر چەكدار گیان لەدەست دەدەن.

خواكوڕك زانیویه‌تی، جه‌میل بایك گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئورمیه‌ بۆ پشووی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێکی سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که کردووه‌ و وتویه‌تی: خۆتان بپارێزن چونکه فڕۆکه‌ چاودێری توندمان ده‌کات.

Back to top button