حزبێكی نوێ مۆلەتی یاسای وەرگرت

دوای تێپەڕ بوونی سالێك بەسەر دامەزراندنی هاوپەیمانی نیشتمانی كە لە سلێمانی راگەیێندرا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی كاركردنی بەو حزبە داو وتەبێژی حزبەكەش رایدەگەیەنێت گوشتاری زۆر هەبوون كە حزبەكە هەڵبوەشێنینەوە بەڵام كۆڵمان نەدا.


شوان عوسمان، بەرپرسی تیمی گوتەبێژانی هاوپەیمانیی نیشتمانی لەو بارەیەوە ڕاگەیاند:” دوای گوشارێكی زۆر و هەوڵدان بۆ هەڵوەشانەوەو كۆتاهێنان بە هاوپەیمانی نیشتمانی لە لایەن چەند كەسی و حزبێ:ی سیاسیەوە ئەمڕۆ 29/9/2010 وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی كاركردنی پێبەخشین.


، بەرپرسی تیمی گوتەبێژانی هاوپەیمانیی نیشتمانی گوتیشی دوای دەست لە كار كێشانەوەی بەرهەم ساڵح و وەرگرتنی مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستاشەوە قۆناغێكی نوێی كاری هاوپەیمانی دەست پێ دەكات و هاوپەیمانی بەتەواوی خۆی بۆ ئەو قۆناغە نوێیە ئامادە كردووە.


هاوپەیمانیی نیشتمانی ئێستا حەوت دەڤەر و 11 دامەزراوە و سێ ئەنجومەن و دەستەیەكی ڕاوێژكاری هەیە و سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.

Back to top button