لە مانگی داهاتوو كارەبای هەولێر دەبێـتە 24 كاتژمێر
دوای چاككردنی چەند یەكەیەكی بەرهەم هێنانی كارەبا لە سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر رایدەگەیێنێت كە لە مانگی داهاتوو كارەبا لە هەولێر دەبێتە 24 كاتژمێر.
حوسێن حەمەد، بەرێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕاگەیاند: ” لە هەوڵی ئەوەداین بەبەردەوامی كارەبا بكرێـتە 24 كاتژمێری و ئاواتی ئێمەیە نەك تەنها لە كانگی داهاتوو كارەبا ببێت بە 24 كاتژمێر”.
هەروەها بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر گوتیشی: “نازاینن كەشوهەوا چۆن دەبێت، بەڵام ئەگەر بەهیچ شێوەیەك ئامێرهكانی گەرمكردنەوە و فێنككردنەوە بەكار نەهێنرێت، ئەوا پێمان وایە كارەبا بەشی 24 كاتژمێر هەیە”.
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەشڵێت: ”ئێستا بە تێكڕا نزیكەی هەزار بۆ هەزار و 100 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی نیشتمانیی هەرێمی كوردستانەوە وەردەگرین“.