لە عەفین چەكدارێكی گرووپە ئیسلامیە توندڕەوەكان بەهۆی نەدانی ئەو بەشە كەڵ و پەلەی لە ماڵی هاوڵاتیەكی كورد دزیویانە لە لایەن هاوڕێكەی كوژرا

 

دوای ئەوەی شاری عەفرینی رۆژ ئاوای كوردستان لە لایەن سوپای توركیا داگیركرا لەوكاتەوە تا ئێستا گرووپە میلیشاكا ئیسلامیەكانی سەر بە توركیای لێ‌ نیشتە جێكراون و دەستیان بەسەر موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی كورد داگرتووە, دوێنێ‌ شەممە لەسەر دابەشەكردنی ماڵە داگیكراوەكانی كورد, شەڕدەكەوێتە نێوان دوو گرووپی توند ئاژۆی ئیسلامی و چەكدارێكیان دەكوژرێت.
ناوەندی میدیایی عەفرین رایگەیاندووە,چەكدارێك بە ناوی “ساڵح محەمەد”ی سەر بە میلیشیاكانی “مەجد”ـە، لەگەڵ دوو ‌چەكداری دیكەی سەر بە فەیلەقی شام، لەسەر دابەشكردنی مولك و ماڵی هاوڵاتیەكی كورد لە نێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵەیان و دواتر چەكدارێك تەقەی لەوەی تر دەكات و دەیكوژێت.
هەروەها ناوەندە میدیاییەكە راشیگەیاندووە كە چەكدارە كوژراوەكە، رەتیكردووەتەوە ئەو خانووەی كە لە بنەڕەتدا هی هاووڵاتییانی كوردە بە ناوی “باوكی ئوسامە” داگیری كردووە، رادەستی دوو چەكدارەكەی دیكە بكات.
دوای داگیركردنی عەفرین، چەكدارانی گرووپ و میلیشیا جیاجیا چەكدارییەكان، خانوو و ماڵی كورد داگیر دەكەن بازرگانی پێوەدەكەن.

Back to top button