یەكێتی ترسی لە جوڵەكانی نەجمەدین كەریم هەیە
هۆكاری یەك لیستی هێزەكان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر پێشنیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە، سەرچاوەیەكیش هۆكاری ئەو پێشنیارەی یەكێتی ئاشكرا دەكات و دەلێت یەكێتی ترسێكی زۆری لە جوڵەكانی نەجمەدین كەریم هەیە”.
سەرچاوەیەكی نزیك لە باڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئاشكرا دەكات هۆكاری تەنازوولەكانی یەكێتی و دۆخی یەكێتی لەكەركووك، وای لە یەكێتی كردووە كە بەهەموو مەرجەكان رازی بێت تەنها بۆ ئەوەی كورد بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بكەن”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە نەجمەدین كەریم پارێزگاری شەرعی كەركووك، لە ئێستادا سەرقاڵی دروست كردنی لیستێكە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك، سەرچاوەیەكیش دەلێت جمووجۆڵەكانی نەجمەدین كەریم ترسێكی زۆری تووشی یەكێتی كردووە”،
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە نەجمەدین كەریم دەیەوێت بە دوو رێگا هەنگاو بۆ دروستكردنی لیست بنێت، یەكەمیان راستەوخۆ خۆی سەرپەرشتی لیستەكە بكات، هەنگاوی دووەمیش دەیەوێت لیستێك خۆی تۆمار بكات و دوای ناراستەوخۆ بانگەشەی بۆ بكات.
جمووجۆلەكانی د.نەجمەدین كەریم یەكێتی خستۆتە تەنازووڵات ئەمەش هۆكاری پێشنیاری یەكێتی بوو بۆ یەكلیستی و هێزەكانی كوردستان لە كەركووك”.
شایانی باسە دوێنێ بافل تاڵەبانی لە لێدوانێكی دا بۆ دەزگای میدیایەكان سوكایەتی بە نەجمەدین كەریم كرد بەوەی گوتی باشترە نەجمەدین كەریم نورنگەیەكی پزیشكی دابنێت باشترە لە دروستكردنی لیست، بەڵام سەرچاوەكە دەلێت ئەم لێدوانەی بافل تاڵەبانی دەرخەری ئەوەیە كە یەكێتی ترسێكی زۆری لە جوڵەكانی نەجمەدین كەریم هەیە لە كەركووك.