کونسوڵی چین بۆ سەرۆک وەزیران وڵاتی چین به‌شی زمانی كوردی له یه‌كێك له باشترین زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مم ه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌خت پێوزای له نی روچی کونسوڵی گشتی چینی میللی لە هەرێمی کوردستان كرد‌و پهیوهندهیكان
لە دیدارێکه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و كونسولی گشتی چین گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین کرا و کونسوڵی گشتی چینی میللی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هانی کۆمپانیا چینییەکانیش دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن. گوتیشی بەمزووانە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر دەکرێتەوە و بەشی زمانی کوردیش لە زانکۆی بێژینگ دەکرێتەوە.
كونسولی چین ئاشكراشی كرد له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ وڵاتی چین رێككه‌وتن له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كراوه كه ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی گرنگیدانی وڵاتی چینی بە هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا.