بزانە ئەمریكا بۆ چەند ساڵی تر هاوكاری پێشمەرگە دەكات

 

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر لە سەردانێكی دا بۆ لا وەزیری پێشمەرگە شۆرەش ئیسماعیل رایگەیاندووە كە ئەمریكا وادەی پشتیوانی و هاوكاریەكانی ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ دوو ساڵی تر درێژكرایەوە، كۆنسوڵی گشتی ئەمریكاش یاداشتی لێكتێگەیشتن و كاركردنی هاوبەشی نێوان هێزەكانی ئەمریكا و پێشمەرگەی گەیاندووە بە وەزیری پێشمەرگە”.

لە میانی سەردانێكی(ستیڤن فه‌یگن) كونسووڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر بۆ لای وەزیری پێشمەرگە ئەمرۆ یەكشەممە، كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا بڕیاری پنتاگۆنی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتی پشتگیری و پشتیوانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاشکرا کرد و رایگەیاند ئەمریکا پشتیوانی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراق دەبێت. هەروەها هەر لە دیدارەكە دا وەزیری پێشمەرگە”ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێستە و رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ كرد، كه‌ رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌رییان گێڕاوه‌ له‌ هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

شۆرەش ئیسماعیل هەروەها راشی گەیاندووە” بە گه‌رمی پێشوازی له ‌درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ جێی ستایش و بایه‌خی بێ سنووری ئەوانە. ئه‌و بڕیاره‌ سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندبوونی ئەمریكا به‌ ئه‌مه‌كی و پێكه‌وه‌ كاركردنی دڵسۆزانه‌ له‌ هه‌مبه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا. هاوكات روونیشی كرده‌وه‌ به‌رده‌وامیان له‌ پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان تۆكمه‌تر ده‌كات لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.

هەر لە دیدارەكەی دا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە”كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا له‌ هه‌ولێر، ئاشكرای كرد بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به‌ پشتگیری و پشتیوانی له‌ هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانیان بۆ حكومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گوتیشی ده‌یانه‌وێ له‌ میانی كاری داهاتوویاندا، فاكته‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بن له‌ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

لە دیدارەكەدا  وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا و سوپای ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاند به‌ كۆنسوڵی گشتی و هیوای خواست له‌ داهاتوودا پێكه‌وه‌ هه‌نگاوی باشتر بنێن له‌ بنبڕكردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌.

Back to top button